ڕاگەیاندنی ئەمنی: شانەیەكی تیرۆریستی لە كەركوك دەستگیر كران

ئەمنی
  • 2-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی بەرگری، ئەمرۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند: مەفرەزەیەكی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری كەركوك-ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیە هاوبەشەكان، توانیویانە شانەیەكی تیرۆریستی لە پارێزگای كەركوك دەستگیر بكەن كە لە (15) كەس پێكهاتوون. بە پێی بەیاننامەیەكیش كە لەلایەن سەنتەری راگەیاندنی ئەمنیەوە دەركراوە ئەو پرۆسەیە دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد بووە لەگەڵ چاودێریكردنی بەردەوام بۆ ئەو شانە تیرۆریستیە كە لەچەندین كردوەی تیرۆریستیەوە تێوەگلاوە.