بەغداد – ا ه ع لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای بەسڕە كە لەچوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن، توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە بازرگانییان بە حەبی بێهۆشكەرەوە كردوە و لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر 534 پارچە حەبدا.