بەغدا - ا ه ع هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبا پەستانی بەرزی كەركوك / دیالا 400 ك ڤ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە گوندی عوسج نزیك خاڵی پشكنینی ئینجانە ڕوو بەڕووی كارێكی تیكدەرانەی تیرۆرستی بۆوە و تەقێنرایەوە كەبووە هۆی پچڕانی هێڵەكە لەهەردوولاوە. بەم كارەش پارێزگای موسڵ و كەركوك جیاواز لەو بەشەی كە لەهەرێمەوە دەدرێت بەو پارێزگانە و بەشێك لە پارێزگای سەڵاحەدین كارەبا بەتەواوەتی بڕاوە. بەپێیی بەیاننامەیەكی وەزارەتی كارەبا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە میلاكاتی كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی وزەی كارەبا لەناوچەی باكور دەستی بەكاری نۆژەنكردنەوەكردوە بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی هێڵەكە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا. شایەنی باسە لەدوو مانگی ڕابردوو دا ئەمە هەشتەم كاریاری تێكدەرانەی لەو شێوەیەیە دەكرێتە سەر كارەبا.