بەغدا - ا ه ع كۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی بەشی كەرخ ڕۆژی شەممەی داهاتوو كۆتایی پێدێت و تا ئێستاش پڕۆسەكە لەدیوانیە بەردەوامە، لەگەڵ كۆتایی هاتنی پڕۆسەكە ئەنجامەكان ڕادەگەێنرێت. پەیەمنێری imn ڕایگەیاند 5223وێستگە لەبەغدا كە تانە و سكاڵایان لەسەر بوو ژماردنەوەی دەستییان بۆ كراوە و لەزۆربەی وێستگەكان دەوامی فەرمانبەران كراوە بە دوو بەش بەیانیان و ئێواران بۆ هەر وەجبەیەكیش 40فەرمانبەر دەوام دەكەن. وتیشی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی لەبەشی ڕەسافە هێشتا دەستی پێنەكردووە و چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی لە بەشی كەرخی بەغدا كۆتایی پێ بێت.