بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند:" بەربەستە كۆنكرێتیەكانی سەر رێگاكانی ناوچەی عامریەیان لابردووە، ئەوەش بە هەوڵ و ماندبوونی كارمەندانی ناوچەكە". لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، رایگەیاند "هەڵمەتەكەیان بەردەوام دەبێت بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان".