سەڵاحەدین – فلیح عوبەیدی لیوا روكن عیماد زەهیری فەرماندەی ئەپەراسیۆنەكانی سامەرا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند روداوەكەی قەزای دوجەیل تاوان بووە. وتیشی "باودۆخ لە ئێستادا لەو قەزایە ئارامە و تەئكیدیشیكردەوە بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنی تاوانباران، چەند سەرەداوێكیشیان بۆ دەركەوتووە". فەرماندەی ئەپەراسیۆنەكانی سامەرا ئاشكراشیكرد: "لیژنەیەكی عەشایری بۆ چارەسەركردنی كێشەكە پێكهێنراوە". دوێنی لە قەزای دوجەیل سێ كەسایەتی عەشیرەتی خزرج كوژران و لەوبارەیەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.