بەغدا - ا ه ع سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند:"ئەنجومەنی وەزیران 131بڕیاری تایبەتی بەجێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران دەركردووە". وتیشی "ئەم بڕیارانە دوای چەند كۆبونەوەیەكی دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دێت لەگەڵ نوێنەری پارێزگاكان و بەئامادەبونی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری پارێزگاكان بۆ باشتركردنی ژیان و ژیاری هاوڵاتیان و ڕەوشی خزمەگوزاریەكان". حەدیسی لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەیەكی تایبەت و ڕاستەوخۆ بەدواداچون بۆ ئەو بڕیارانە دەكات كە دەركراون لەلایەن بەرپرسە وزاریەكان بەتایبەت وەزارەتە خزمەتگوزاریەكان و هەروەها بەرپرسی حكومەتە خۆجێیەكان". وتیشی "ئەولەویەتی كاری حكومەت جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەرانە و كاری بەپەلە بكرێت بۆ باشتركردنی ڕەوشی خزمەتگوزاریەكان بەتایبەت كارەبا ئاو و خزمەتگوزاری شارەوانیەكان لەڕووی ڕێگەوبان و باشتركردنی تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و تۆڕی گەیاندنی ئاو و ئەو خزمەتگوزاریانەی پەیوەندیان بە تەندروستی و پەروەردەوە هەیە هەروەها پاڵپشتی جوتیاران بۆ وەرنەگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی پێشتر وەك قەرزی سلفە پێیاندراوە بۆ ماوەی دووساڵ و لەقازانجەكەشیان دەبورێت".