سەڵاحەدین – فلیح عوبەیدی لیوا روكن عیماد زەهیری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند: " بەپێی زانیاری هەواڵگری ورد هێزی ئاسمانی سوپا گورزێكی لە یەكێك لە حەشارگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی فرحاتیە وەشاندوە و لە ئاكامدا 4 تیرۆریستی داعش كوژران".