تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراق یەكەم پێشەنگای شێوەكاری دوای دابڕانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ كردەوە

  • 2-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا - ا ه ع كریم حەمادی بەڕێوبەری كەناڵی عیراقیەی گشتی لەبری سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە مونتەدای ڕۆشنبیری عێراق پێشەنگایەكی شێوەكاری كردەوە. نەجات عەبدوڵا بەڕێوبەری مونتەداكە بە وەكالەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕایگەیاند لەپێشەنگاكەدا 16هونەرمەند بەكاری جیاواز بەشداریان كردوە، ئامانج لەكردنەوەی پێشەنگاكەش نمایش كردنی ڕۆشنبیری بوو بەمانا تەواوەتیەكەی و تەنها چالاكیەك نەبوو وەك ئەوانەی تر كە شیعر وچیرۆك وڕۆمان بێت. وتیشی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەساڵی 2013ەوە هیچ پێشەنگایەكی نەكردۆتەوە و ئەمەش یەكەم پێشەنگایە دوای ئەو هەموو ساڵە، تەئكیدیشی كردەوە هۆڵێك بو پێشەنگا هونەریەكان دەكەنەوە وكاری جدی دەكرێت بو كردنەوەی میهرەجانی مناڵانی عیراق لە دوو هەفتەی داهاتوودا.