بەغداد – ا ه ع وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێنماییەكانی وەرگرتنی خوێندكاران لەخوێندنی بەیانیانی زانكۆ حكومییەكان بۆ ساڵی 2018-2019 ڕاگەیاند. لای خۆیەوە دكتۆر حەیدەر عەبودی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" رێنماییەكانی پێشكەشكردنی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ لە زانكۆكان ئەوە لە خۆدەگرێت كە پێویستە خوێندكار بڕوانامەی شەشی ئامادەیی یان هاوشێوەی بەدەستهێنابێت، تەمەنیشی لەمەوالیدی 1994 بەرەو سەرەوە بێت، دەشبێت خۆی بۆ خوێندن تەرخان بكات بە واتایەكی تر نابێت فەرمانبەربێت و بخوێنێت، كێبڕكێش پشت دەبەستێت لەسەر بنەمای %55 كۆنمرەی خوێندكار و %45یش لەسەر تاقیكردنەوە. وتیشی خوێندكارانی بەشەكانی زانستی و ئەدەبی و دەرچوانی ئەم ساڵ و ساڵی ڕابردوو دەتوانن داوا پێشكەش بكەن بەمەرجێك پێشتر لە هیچ زانكۆیەكی تر قبوڵ نەكرابن