بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە جیاكردنەوەی دەستی بۆ 3000 وێستگەی نوسینگەی كەرخ تەواوكردووە، دەشڵێت رۆژی شەممە داهاتوو پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ تەواوی وێستگەكانی كەرخ كۆتایی دێت. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) لە زاری ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە ڕایگەیاند، سبەینێ ژمارەیەك لە دادوەران سەردانی پارێزگای دیوانییە دەكەن بەمەستی دەستپێكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی ئەو وێستگانەی كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە لەو پارێزگایە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات