بەغدا – ا ه ع ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند ژمارەی دەنگدەران لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بیست و چوار ملیۆن دەنگدەری تێپەڕاندووە. بەدران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە دەڵێت كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كاری لەسەر پاككردنەوەی لیستی ناوی دەنگدەران كردوە وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی 2018 دا. رونیشیكردەوە كۆمسیۆن نوسینگەی بۆ نوێكردنەوەی ناوی دەنگدەران لە پارێزگاكان كردوەتەوە لە رۆژی 21/9/2014 بۆ ماوەی (37) مانگ تا رۆژ 9/11/2017 و نوێكردنەوەی بایۆمەتریش گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 529 هەزار و 966 كەس. كۆمسیۆن رونیشیكردەوە ناوی مردوان لە تۆماری دەنگدەران لادراون و تا ئێستا 500 هەزار و 865 مردو لە تۆماری ناوی دەنگدەران لادراون لەگەڵ زیادكردنی ناوی ئەو كەسانەی كە لە ساڵانی ( 2000.1999.1998.1997) لە دایكبوون كە ژمارەیان دەگاتە 3 ملیۆن و 266 هەزار و 92 دەنگدەر.