بەغدا - ا ه ع سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی باندێكی ڕەفاندنی هاوڵاتیانی لە بەری چەپی موسڵ ڕاگەیاند. سەنتەرەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: "بەڕێوبەرایەتی فریاكەوتنی سەر بە پۆلیسی نەینەوا دوو كەسیان دەستگیركردووە كە ئۆتۆمبیلێكی جۆری مارسدسی ڕەنگی ڕەشیان پێبووە و دوو هاوڵاتییان لەناوچەی حەی زراعی ڕفاندوە". لەبەیاننامەكەدا هاتووە هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیكراون و ڕفێنراوەكان ئازادكراون كەلەهەمان ئۆتۆمبیلدابوون لەنزیك مزگەوتی گەورەی ناوچەی حەی زراعی لەبەری چەپی شاری موسڵ. وتیشی تۆمەتبارەكان و ئۆتۆمبیلەكە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكان لەنەینەوا كراون بۆ لێكۆڵینەوە ودواتریش ڕادەستی دادگا دەكرێن .