بەغداد – ا ه ع شێخ مەهدی سەمیدعی موفتی كۆماری عێراق، ئەمرۆ سێ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری دایە حكومەت و خۆپیشاندەران لە كردنەوەی دەروازە بە ڕووی هەندی كەس كە ئاشوب و وێرانكاری لە وڵاتدا ئەنجامبدەن. سەمیدعی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕیگەیاند:" پێویستە لەسەر تەواوی گەلی عێراق كار بۆ هەڵگرتنی هەژمونی بیانی لەسەر عێراق بكەن". وتیشی " ئەوەش بەدینایەت بە بێ یەك دەستی و بیر و نەخوڵقاندنی دوژمن، پێویستیشە حكومەت و هێزە ئەمنیەكان چاوكراوەبن لەئاست ئێش و ئازارەكانی گەلی عێراق".