ا ه ع شەوی رابردوو فرۆكەیەكی كەنەدی كە 22 سەرنشینی هەڵگرتبوو لەگەڵ تیمی فرۆكەوانی كە لە 3 كەس پێكهاتبوون كەوتە خوارەوە. پۆلیسی كەنەدا ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند فرۆكەكە لە دوری تەنها یەك كیلۆمەتر لە فرۆكەخانەی" فوند دو لاك " كەوتوەتە خوارەوە و بەپێی زانیاریەكانیش گیانلەدەستدانی هیچ سەرنشینێكی لێنەكەوتوەتەوە و تەنها بریندار بوون. دوابەدوای رووداوەكەش وەزارەتی گواستنەوەی كەندا دەستی بە لێكۆڵینەوە كردوە، پێش كەوتنە خوارەوەشی تیمی فرۆكەوانی بورجی چاودێری كردنیان لە بوونی كێشەیەك لە فرۆكەكەدا ئاگاداركردوەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات