بەغداد – ا ه ع ژمارە (4501)ی رۆژنامەی وەقائع بڵاوكرایەوە كە بریارەكانی لیژنەی بلۆككردنی داهاتی تیرۆریستان لەخۆ دەگرێت و لەلاین سەرۆك كۆمارەوە پەسەندكراوە. لای خۆیەوە كامل ئەمین بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: " لەم ژمارەیەدا هەمواری سێیەمی پەیڕوی ناوخۆیی كۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی پەروەردەیی ژمارە (1) بۆ ساڵی 2002 لەخۆ دەگرێت لەگەڵ بریارەكانی لیژنەی بلۆككردنی داهاتی تیرۆریستان ژمارە (36) و (37) و (38) و (39) و (40) بۆ ساڵی 2018. وتیشی هەر لەم ژمارەیەدا بەیاننامەی ژمارە (12) بۆ ساڵی 2018 بڵاوكراوەتەوە كە تایبەتە بە دوبارە كردنەوەی فەرمانگەی دادنوس لە تەلەعفەر-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا، لەگەڵ بەیاننامەی ژمارە (16) بۆ ساڵی 2018 كە تایبەتە بە دوبارە كردنەوەی فەرمانگەی دادنوس لە هەر یەك لە (حەمدانیە – تەل كیف – حەمام عەلیل) ی سەر بە پارێزگای نەینەوا.