بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ سێ شەممە، پێشوازیكرد لە هاوڵاتی حەكیم عەمیدی كە هەستاوە بەكارێكی خۆبەخش لەرێی پڕكردنەوەی چاڵی شەقامەكانی پارێزگای بابل. عەبادی تەئكیدیكردەوە گرنگی دان بە كاروباری هاوڵاتیان و خزمەتكردنی وڵات و كاری خۆبەخش سەلمێنەری هەستێكی بەرزە و ئێمەش بەرز دەینرخێنین. لەوبایەوە سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە، پێشنیاری (هاوڵاتی نمونەیی) ڕاگەیاند بۆ هەر كەسێك كاری ناوازە بكات و خزمەتی وڵات بكات.