بەغداد – ا ه ع – حسێن فیحان دكتۆر سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند، لیژنەی لێپرسینەوە لە بەرپرسە كەمتەرخەكان كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێكهێنراوە، دەستی بەكارەكانی كرد. سەعد حەدیسی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) ڕایگەیاند:" لیژنەكە چەندین لایەن لە خۆ دەگرێت لەوانە ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەیزران و دەستەی چاودێری دارایی و دەستەی نەزاهە لەگەڵ دەستەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاكان". رونیشیكردەوە دەسەڵاتی لیژنەكە فراوانە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای بەرپرسان و تەئكیدیشیكردەوە لە ئەگەری سەلماندنی بوونی گەندەڵی یان شكست یان كەمتەرخەمی و خراپ ئیدارەدان ئەوا لەو كاتەدا ناوی كەمتەرخەمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەكاتەوە بۆ گرتنبەری رێوشوێنی پێویست لە دژیان.