گۆڤاری تۆڕی عیراقیە بۆ یەكەمین جار لەناو تۆڕی ڕاگەیاندن دا دوای كردنەوەی گەورەترین كۆمەڵگەی چاپكردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاپدەكرێت

  • 30-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا ا ه ع لە دەستكەوتێكی نوێدا تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراقی گۆڤارە نوێكەی  چاپ دەكات بەناوی گۆڤاری تۆڕی عیراقیە لە كۆمەڵگەی چاپكردن كە  موجاهد ئەبو لهێل سەرۆكی تۆڕەكە هەستاوە بەكردنەوەی لەچوارچێوەی پلانێك بۆ بەرەو پێشبردنی تۆڕەكە كە نزیكەی ساڵێكە كاری بۆ دەكرێت، كەلەهەموو بوارەكاندا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە. گۆڤارەكە پێشتر لە دەرەوەی تۆڕەكە چاپ دەكرا بەڵام كارگێڕی ڕاستەقینە و بەرهێنانی وزە بەشێوازێكی ڕاستەقینە بووە هۆی كردنەوەی گەورەترین كۆمەڵگەی چاپ كردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا  كە گۆڤارەكەی بەنوێترین ئامێر و جوانترین ڕەنگ چاپ كردوە. ئەم هەنگاوەش دوا بەدوای هەنگاوی دەست پێكردنی پەخشی كەناڵی عیراقیە دێت بەشێوازی HD و بەكارهێنانی بەشی داهێنان و بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی ئەلكترونی و نوێكردنەوەی ئاژانسی هەواڵی عیراقیە (ا ه ع) لەگەڵ نزیكبونەوەی دەست پێكردنی سیستمی HD بۆ كەناڵی عیراقیەی وەرزشی لەگەڵا بەرهەم هێنانی دراما و بەرنامەی تەلەفزیۆنی و كەناڵ و ڕادیۆی نۆی كە بۆتە هۆی  ڕاكێشانی سەرەنجی بینەر وبیسەران.