بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی تواناكان بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایش و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان، رونیشیكردەوە دڵ و درونمان كراوەن بەڕووی داواكاری هاوڵاتیان. ئەو لێدوانەی عەبادی لە میانی پێشوازیكردنی هات لە كەسایەتی و عەشیرەتەكان و حكومەتی خۆجێیی پارێزگای واست كە بەئامادەبوونی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە لەو پارێزگایە بەرێوەچوو، لای خۆیەوە سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە دانیشتوانی ئەو پارێزگایە كەلەگەڵ پارێزگاكانی تر قوربانی زۆریان داوە لەپێناو عێراق. وتیشی سەقامگیری ئەمن و ئاسایش بەشێكی گرنگی بوژانەوەی وڵات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانە و هێزەكانیشمان بەردەوامن لە ڕاوەدونانی پاشماوەی تیرۆریستان.