حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم لەسەر كردنەوەی ڕێگای كەركوك - هەولێر رێكدەكەون

  • 29-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەفدی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕێككەوتن لەسەر كردنەوەی ڕێگای كەركوك و هەولێر لە نزیكترین كاتدا. لەمیانی كۆبوونەوەیەك كە ئەمڕۆ لە ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی وێندی نێوان هەردوولا بەڕێوەچوو، بڕیاردرا دەستبكرێت بە دامەزراندنی پردێكی ئاسنین بە شێوەیەكی كاتی بۆ كردنەوەی ڕێگای نێوان هەولێر و كەركوك. هەر لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ڕێكخستنی سەردانی مەیدانی بۆ شوێنی پردەكە و ئەو شوێنە پێشنیاركراوە لە چوارچێوەی سنوری ئیداری پارێزگای كەركوك بەو شێوەیەی كە دەسەڵاتدارانی فیدراڵی بڕیاری لەسەردەدەن، لەگەڵ دانانی خاڵێكی گومركی حكومەتی فیدراڵی لەسەر ڕێگاكە.