بەدواداچوون – ا ه ع ئەمرۆ چوار شەممە دەسەڵاتدارانی میسر نزیكەی 300 هاوڵاتی سودانیان ئازادكرد كە پێش شەش مانگ لەمەوبەر لە ناوچەی شەلاتین دەستگیر كرابوون. لەوبارەیەوە عەبدحەمید بەشری سەر كونسوڵی سودان لە قاهیرە رایگەیاند بریاری ئازادكردنیان دوای وتوێژی نێوان سودان و میسر هات لە كۆبوونەوەی لیژنەی كونوسوڵیەكان لە نێوان هەر دوو وڵاتدا كە مانگی پێشوو لە خەرتوم بەرێوەچوو. وتیشی ئازادكراوەكان لە خاڵی سنوری قەستل رادەستی سودان دەكرێنەوە.