4 قوتابخانەی تر لەخۆرئاوای موسڵ نۆژەن دەكرێنەوە

  • 29-07-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا، ئەمرۆ یەك شەممە، نۆژەنكردنەوەی 4 قوتابخانەی سەرەتایی و ئامادەیی لەقەزای بیعاج 120 كیلۆمەتر لەخۆرئاوای موسڵ ڕاگەیاند. لای خۆیەوە درید ئیبراهیم بەرێوەبەری مەبانی لەبەرێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند: " كادرە ئەندازیاریەكانی پەروەردەی نەینەوا توانیویانە 4 قوتابخانەی تر لەقەزای بیعاج نۆژەن بكەنەوە كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كاولكرابوون. وتیشی تەواوی پێداویستیەكانی ئەو 4 قوتابخانەیە دەستەبەركراون وەك ئامادەكارییەك بۆ ساڵی نوێی خوێندن.