بەغدا - ا ه ع دكتور مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: كۆنگرەی گەشەپێدانی ئابوری نیشتمانی لەناوڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵدا لەبەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت و چەند وڵاتێكیش كە خاوەن ئابورییەكی بەهێزن بەشداردەبن تێیدا. عەلاق لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع)، ڕاگەیاند: "چارەسەركردنی كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم هەردوو كەرتی تایبەت و گشتی و ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ وەبەرهێنان و دانانی میكانزمی پێویست و نوێ ئامانجی كۆنگرەی گەشەپێدانی ئابورییە". ئەمێنداری گشتی وتیشی سەرەڕای بڕیارەكانی حكومەتە یەك لەدوایەكەكانی عێراق دەربارەی پشتوانی وەبەرهێنان و هاندانی كەرتی تایبەت بەڵام جێبەجێ نەكردنیان و بونی رۆتین بۆتە هۆی دروستبونی ئاستەنگ بۆ كارەكانیان. ڕاشیگەیاند: "كۆنگرەكە ڕێنمایی پێویست بۆ پاڵپشتی كەرتەكان و لەپێشینەیان وەبەرهێنان دەردەكات، وتیشی گەیشتن بە ژینگەیەكی سەرەنج ڕاكێش لەجیاتی ئەم ژینگەیەی ئێستا ئامانجی كونگرەكەیە".