پۆلیسی فریاكەوتن بۆ "ا ه ع": لەشاری بەغدا ڕێژەی تاوان لە 90٪كەمی كردوە

ئەمنی
  • 29-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا - ا ه ع عەمید محەمەد خالد روبەیعی بەڕێوبەری پۆلیسی فریاكەوتن و دەوریات لەبەغدا، ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند: ”ڕێكارە ئەمنیەكانی بەڕێوبەرایەتی فریاكەوتن لەبەغدا دەرگای بەسەر گروپ و باندەكاندا گرتووە كە كاریان تاوان و كوشتن و ڕەفاندن بووە". روبەیعی بە (ا ه ع) ڕایگەیاند: "پلانە نوێكان كەلەسەر پێداچونەوەی ئەمنی بۆ ئۆتۆمبیلە بەگومانەكان لەڕێگەی ژمارەی ئۆتۆمبیلەكان یان ناسنامەی كەسەكان پەیڕەوكراوە بەدانانی خاڵی پشكنین و دەوریەی پۆلیس لەهەموو ناوچەكانی بەغدا كە ئامێرێكی زیڕەكی تێدا بەكار هاتووە بۆ وەرگرتنی زانیاریەكان دەربارەی كەسی داواكراو و ئۆتۆمبێلە دزراوەكان". ڕونیشیكردەوە "پۆلیسی فریاكەوتن لە پارێزگاكە بەهاوكاری ئۆپەڕاسێونەكانی بەغدا و لقی هەواڵگری پارێزگاكە لەم ساڵدا پلانێكی ئەمنی باشیان داڕشتووە وجێبەجێ دەكرێت لەڕێگای هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بەسەر ئەو ناوچانەدا كە گوماندەكرێت چەكو تەقەمەنی تێدا حەشاردراوە. وتیشی " 600 كامێرای چاودێری لەناوچە و شەقامەكانی بەغدای پایتەخت هاوكاری دۆزینەوە و ئاشكراكردنی تاوان دەكەن كە دوای كەمێك لەئەنجامدانیان ئاشكرا دەكرێن".