بەغداد – ا ه ع سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ یەك شەممە، دۆزینەوەی تونێلێكی داعش و دەست بەسەرداگرتنی 3بۆمبی چێندراوی ڕاگەیاند، كە ئامادەكرابوون بۆ تەقاندنەوە لەگوندی حومێرەی بچوك لەپارێزگای كەركوك. لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، عەمید یحیا ڕەسول وتەبێژی فەرمی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند:"هەواڵگیری پۆلیسی فیدڕاڵی كە لە چوارچێوەی هەواڵگیری و لێكۆڵێنەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن، بەپێی زانیاری ورد، تونێلێكی داعشیان دۆزیەوە و دواترێش پڕیان كردەوە. وتیشی هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر 3بۆمبی چێندراودا گیرا كە ئامادەكرابوون بۆ تەقاندنەوە و لەناو جلیكانێكی 5لتری دابوون و پێك هاتبوو لەمادەی نتراتی ئەمۆنیا و فتیلەی لكێنراو لەگەڵ دوو ئامێری تەقاندنەوە، هەروەها لەم ئۆپەڕاسیونەدا دەستگیراوە بەسەر شوێنیكی بچوكی پزیشكیدا لەگوندی حەمیرەی بچوكی سەر بە پارێزگای كەركوك كە داعش بەكاری هێناوە.