هیزە ئەمنیەكان لە موسڵ دوو تیرۆریست دەستگیر دەكەن

ئەمنی
  • 28-07-2018, 00:00
  • +A -A

    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند:" بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری، مەفرەزەیەكی سەر بە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری نەینەوا و بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و فەوجی فریاكەوتن و پۆلیسی نەینەوا، توانیان لە ناوچەی یەرموك لەبەری ڕاستی موسڵا تیرۆریستێك دەستگیر بكەن، كە یەكێك بووە لە داواكراوان. لە ناوچەی 17ی تەموزیش لەبەری راستی موسڵ مەفرەزەیەكی بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری توانی تیرۆریستێكی تر دەستگیر بكات كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوو.