بەغدا - ا ه ع وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری داوە ئەو خۆێندكارانەی كۆی گشتی نمرەكانیان سەروی 85٪ خوێندنی پزیشكی لەدەرەوە تەواو بكەن. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، دكتۆر حەیدەر عبودی ووتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندوە وەزارەت بڕیاری داوە بۆ ئەو خوێندكارانەی كە شەشی زانستیان تەواو كردوە و كۆی نمرەكانیان لە 85٪ زیاترە و ئەوانەی دەخوازان لەزانكۆكانی دەرەوە و زانكۆ پزیشكیەكان بخۆێنن دەتوانن لەسەر ئەركی وەزارەت خۆێندن تەواو بكەن.