بەغدا – ا ه ع ئەمرۆ چوار شەممە فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لەگەڵ هەر دوو جێگرانی نوری مالیكی و ئەیاد عەلاوی كۆبۆوە و دوا گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانیان تاوتوێ كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە هاتووە، مەعسوم لەگەڵ جێگرانی تاوتوێی گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنیەكانی لە وڵاتدا كردووە، لەگەڵ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و بودجەی گشتی و بارودۆخی كەركوك و دوزحورماتوو. هەر لە بایاننامەكەدا هاتووە تەئكید لەسەر گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان كراوەتەوە بەو شێوەیەی یەكێتی عێراق و دەستكەوتەدیموكراتیەكانی پتەوتربكات. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دۆسیەی ئاوارەكان و دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییەكان تاوتوێكراوە لەگەڵ هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ ناوچە ئازادكراوەكانیان و دانانی پلانێك بۆ ئاوەدانكردنەوەیان.