تایبەت – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بڕیاری دەركردنی ژمارەیەك لە بەرێوەبەری كۆمسیۆنی دەركردن. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران كە لە ژمارەیەك دادوەر پێكهاتوون بڕیاری دەركردنی ژمارەیەك بەرێوەبەری كۆمسیۆنی دەركرد ئەوەش لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەیەك كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێكهێنرابوو. وتیشی بریارەكە 4 بەرێوەبەری كۆمسیۆنی گرتوەتەوە و رونیشیكردەوە كۆمسیۆن رێوشوێنی توند دەرحەق بەو فەرمانبەرانە دەگرێتەبەر كە ساختەكاریان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەدا كردووە.