ا ه ع لە بەیاننامەی كۆتایی لوتكەی نائاسایی وڵاتانی هاریكاری ئیسلامی كە ئەمرۆ چوارشەممە لە ئەستەنبوڵ بەرێوەچوو سەبارەت بە بریارەكەی ترەمپ لەبارەی قودسەوە، تەئكید كرایەوە لەسەر داننان بە قودسی رۆژهەڵات وەك پایتەختی فەلەستین، هەروەها جەخت لەسەر دەستەبەركردنی ئاشتیەكی گشتگیر و دادپەروەرانە كرایەوە. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتوو بریارەكەی ترەمپ هەوڵەكانی ئاشتی پوچەڵ دەكاتەوە و لەبەرژەوەندی توندڕەوی و تیرۆردایە. هەر لەبەیاننامەكەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كراوە بەشێوەیەكی جدی كار بۆ پێكهێنانی هەر دوو دەوڵەتەكە بكات و بەرپرسیارێتی تەواوی كاردانەوەی بریارەكەی ترەمپیش سەبارەت بە قودس دەخاتە ئەستۆی ئەمریكا.