بەغداد – ا ه ع ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) بەیاننامەی دكتۆرحەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیران بڵاودەكاتەوە كە تەئكید لەسەر جێبەجێكردنی داخوازی هاوڵاتیان دەكاتەوە لەچەند پارێزگاێك ودەڵێت داواكاریەكانیان جێ بەجێ دەكەین چونكە داواكاریەكان هەمویان ڕەوان و دەڵێت لە لاوازی نییە بەڵكو هێزە چونكە ئەوان هاوڵاتیانی ئەم وڵاتەن و ئامانجمان خزمەتكردنیانەو تا ئێستاش چاومان كەوتووە بەچەندین شاند لە هاوڵاتیانی پارێزگاكان وچەند بڕیاڕێكی بەپەلەمان دەركردوە بۆ ئەوەی داواكاریەكان جێ بەجێ بكەین بە پێی ئەو دەسەڵاتەی كەلەدەستمان دایە وبەپێی ئەو ئیمكانیەت و ئەو داهاتەی لەبەردەستمان دایە و بەپێی ئەولەویەت و كات لیژنەبەكمان بۆ ئەو ئامانجە دروست كردوە و لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە لە پارێزگاكان دەستی بەكارەكانی كردوە. ئەوەی مەرجەعیەت داوای كردوە لەچاوماندایە هەرلەدەسپێكی فتوای جیهاد هەتا گوتاری نۆێژی هەینی كە نەخشە ڕێگای داهاتوی عێراق و گەلەكەی كێشاوە. ئێمە هاوهەڵوێستین لەگەڵ هەموو ئەو تێبینی و داواكاری و چارەسارانە كە لە وتاری نوێژی هەینی دا هاتووە كە هەمیشە ئەو مەرجەعیەتە وەك صمامی ئاشتی و ئەمانی عیراقێكی بەهێز كە لەپەرەسەندن و جێگیری ئەمن و ئاسایش و دادوەریدا بێت بۆ هەموو هاوڵاتیان و جێگەی گەندەڵ و دزی تێدا نابێتەوە.