كەربەلا - ا ه ع مەرجەعی باڵای دینی نەخشە ڕێگای قوناغی داهاتووی كێشا و داوا لەحكومەت دەكات پەلەبكات لە جیبەجێكردنی داواكاری هاوڵاتیان و هۆشداریش دەداتە حكومەتی داهاتوو ئەگەر چاكسازی نەكات و ڕووبەڕوی گەندەڵی نەبێتەوە و خزمەتگوزاریە پێویستیەكانیش دابین نەكات. شێخ عەبدلمەهدی كەربەلائی نوێنەری مەرجعی دینی لەوتاری نوێژی هەینیدا لە صەحنی حسێنی پیرۆز ڕایگەیاند: "هەموو لایەك دەزانن ڕەوشی وڵات چۆنە و بە چ قەیرانێكدا تێدەپەڕێت، مەرجەعی دینیش زۆر شتی لەبەرچاو گرتووە و دەزانێت ئەگەر چاكسازی ڕاستەقینە نەكرێت چی ڕوودەدات". وتیشی "مەرجەعیەت ئاموژگاری سیاسیەكانی كردووە وئاگاداری كردونەتەوە ئەوانەی ڕێگرن لەبەردەم چاكسازی و گرەوی ئەوەیان كردوە كە داواكاریەكان كەم دەبنەوە ئەوە گرەوی هەڵەیان كردوە". دەشڵێت "چاكسازی لەئێستادا زۆر پێویستە و ئەوەی ئێمە داوامان كرد لەپێش هەڵبژاردنەكاندا ڕوی نەدا و تەئكیدمان لە زەمانی بەشداری هاوڵاتیان كردەوە و ئەوەش بۆوە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی كەم بەشداری بكەن.