بەغداد – ا ه ع لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: "تیمەكانی بەرگری شارستانی ئەو ئاگرەی كە لە ناو چاپخانەیەكی ناوچەی سەعدونی شاری بەغداددا كەتبۆوە كۆنترۆڵكرد". لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) كەوتووە، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت "لەناو چاپخانەكەدا 3 تەرمیشیان دۆزیوەتەوە".