بەغداد – ا ه ع موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ پێنج شەممە، دوای لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی كرد پشتیوانی لە هەڵوێستی بنیاتنەر بكەن و لەپشت دواكاریەكانی گەلی عێاقەوە بوەستن كە حكومەت وەڵامی بۆ جێبەجێكردنیان هەبووە. ئەوبە هەیل لە میانی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی تەئكیدیكردەوە "لەسەر گرنگی ئەوەی كە ڕاگەیاندنی عێراقی نیشتمانی رۆڵی هەبێت لە دوورخستنەوەی فیتنە و گەڕاندنەوەی متمانە و هیوا لە نێوان هاوڵاتیان و نیشتماندا"، لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا "تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق داوای لە دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن كرد میساقی ڕاگەیاندنی نیشتمانی واژۆ بكەن بەو پێیەی میساقێكی شەرەفە و لەسەر ئەو بنەمایە گوتاری سیاسەتی ڕاگەیاندنی دەمەزراوە بینراو بیستراو و ئەلترۆنیەكان رێكدەخرێت". ئەبو هەیل وتیشی "ئەو هەواڵانە ڕاست نین كە گوایە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق روماڵی خۆپیشاندانەكانی نەكردوە" رونیشیكردەوە " تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و هاورێیانی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی گوێ بەو دەنگە نەشازانە نادەن كە دەیانەوەێت نیشتمان پەروەرییان بێ هێز بكات و سەركەوتنەكانیان بەبادا بدات". ئەبوهەیل ڕاشیگەیاند:" زیادەرۆیی نیە ئەگەر بڵێم كەناڵەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی روماڵی تەواوی ئەو شارانەیان كردووە كە خۆپیشاندانیان تێداكراوە بەبێ لایەنداری كردن و شێواندنی ڕاستیەكان، هاوكات روماڵی وەڵامدانەوەی حكومەتیشی بۆ داواكاریەكان كردووە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات