بەغداد – ا ه ع ئەو لیژنەیەی بەسەرۆكایەتی وەزیری گواستنەوەی عێراق بۆ كێشەی دەمەقاڵێی نێوان دوو فرۆكەوانە عێراقییەكە پێكهاتبوو سزای هەردوو فڕۆكەوانەی دا كە لەگەشتێكدا دەمەقاڵییان بوو. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) كەوتووە، هەردوو فرۆكەوانەكە مۆڵەتی فڕین و باج وناسنامەی چونە فرۆكەخانەی بەغداد و تەواوی فرۆكەخانەكانی عێراقیان لێدەسەنرێتەوە. لەبریارەكەدا، ئەوەش هاتووە بۆ ئەوەی ئەم هەڵسوكەوتانە دووبارە نەبێتەوە كە دوورن لە هەموو بەهایەكی گشتیەوە، وە بۆ ئەوەی ببێتە پەند كە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەگەڵ هیچ فەرمانبەرێكدا نەرمی نانوێنێ كە ژیانی هاوڵاتیان بخاتەوە مەترسیەوە، ئەو بریارانە دراون.