بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند سەرجە رێگە لاوەكیەكان لە بەغداد دەكرێنەوە ئەوەش وەك جێبەجێكردنی رێنماییەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان. فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" سەرجە رێگە لاوەكیەكان لە بەغداد دەكرێنەوە و پشتیوانیش لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان و لابردنی زیادەرۆیی لەسەر ئاو و كارەبا دەكەن".