بەغدا اه ع ئەندازیار محەمەد شیاع سودانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند وەزارەتەكەی بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاری چەند چارەسەرێكی بەپەلەی داڕشتووە ولەڕێگەی شانەی قەیرانی وزاریەوە جێ بەجێی دەكات. لەبەیاننامەیەیكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە سودانی ڕایگەیاند دوای كۆبونەوەی شانەی قەیرانی وزاری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی سەنتەرەكانی ڕاهێنانی پیشەیی كە ژمارەیان 38 سەنتەرە لەبەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق لەداهاتوو دا وادەیەكیان بۆ دەست نیشان دەكرێت تا بكەونە كارەوە بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە بێكاران بكەن لەسەر ئەو پیشانەی لەگەڵ بازاڕی هەر پارێزگاێك گونجاوە بڕی 10هەزار دیناریش بۆ هەر ڕۆژێكی ڕاهێنان دەدرێت. وتیشی وەزارەتەكەی بڕی چوارملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە لەڕێگەی شانەی قەیرانەكانەوە كە سەر بە ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ ئەو كەسانەی كە بەشدار دەبن، ساڵانەش ئەو سەنتەرانە توانای وەرگرتنی 41 هەزار ڕاهێنراویان هەیە. راشیگەیاند: شانەی قەیرانەكان كە ناوەكەی دەبێتە لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكان كار دەكات بۆ ئەوەی پلان داڕێژێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاری.