حكومەت بڕی 69 ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای نەجەف دابیندەكات

  • 26-07-2018, 00:00
  • +A -A

    نەجەف – ا ه ع حكومەتی خۆجێیی لە پارێزگای نەجەف، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند بڕی 69 ملیار دینار لەلایەن حكومەتەوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دابینكراوە، وتیشی 2400 پلەی وەزیفیش دەستەبەركراوە لەگەڵ جێگیركردنی گرێبەستەكان كە داواكاری خۆپیشاندەران بووە هەلی كار دەستەبەربكرێت و لەمساڵیشدا زۆرینەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان تەواو دەكرێن. حكومەتی خۆجێیی نەجەف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، رایگەیاند:" پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەدوو قۆناغ جێبەجێدەكرێن، قۆناغی یەكەم تەواوكردنی پرۆژە ڕاگیراوەكان لەمساڵدا و بەشێكیشیان دەكەوێتە ساڵی داهاتوەوە. راشیگەیاند:" حكومەت گوبیستی تەواوی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی پارێزگاكە بووە".