بابل – ا ه ع دادوەر لەیس جەبر وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: "پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ بنكە و وێستگەكانی پارێزگای بابل كە تانە و سكاڵایان لەسەر بوو كۆتاییهات. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، دادوەر لەیس جەبر ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی دادوەران سەرپەرشی پڕۆسەكەیان كردوە و دادوەرێكی نوسینگەی پارێزگاكەش لەكاتی ژماردنەوەی دەستی ئامادەبووە". وتیشی ئەنجومەنەكە سوپاس گوزاری خۆی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی پارێزگاكە و لایەنەكان كردووە كە پشتیوان و هاوكاریان بوون، سوپاسی فەرمانبەرانی كۆمسیۆنیشی كرد.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات