وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی تەقینەوە تیرۆرستیەكەی شاری سویەدای سوریا دەكات

  • 26-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئیدانەی تەقینەوە تیرۆرستیەكەی سویدای كرد و پرسەوسەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی كەس و كاری قوربانیان دەربڕی و هیوای چاكبونەوەشی بۆ برینداران خواست. لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ئەو كردەوە تیرۆرستیانەی گروپە تیرۆرستیەكان ئەنجامی دەدەن لەبێ هیوایی خۆیانە دوای ئەوەی توشی شكستێكی گەورە بونەتەوە. بەیاننامەكە تەئكیدی كردۆتەوە كە عێراق تیرۆر بەهەموو جۆرێك ڕەتدەكاتەوە، هەڵۆێستی عێراق بەرامبەر دۆسەی سوریا ئاشكرایە و پشتگری و پشتوانی یەك پارچەیی خاكی سوریا دەكات و دەخوازێت بەتەواوی سوریا لەتیرۆر پاكبكرێتەوە.