حەج و عومرە: سبەینی هەینی كاروانی وشكانی حاجیان بەڕێ دەكەوێت

  • 26-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دەستەی حەج و عومرە ڕایگەیاند:" سبەینێ یەكەم كاروانی وشكانی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێ دەكەوێت. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە "سبەی یەكەم كاروانی حاجیانی عێراق لەپارێزگاكانیانەوە بەڕێی وشكانی بەرەو سعودیە بەرێدەكەون". هەر لە بەیاننامەكەدا تەئكیدكراوەتەوە كە ڕێگاكە پارێزراوە، لای خۆیەوە هادر سەعداوی بەڕێوبەری دەستەی حەج وعومرە لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە ڕایگەیاند:"شەش كاروانی حاجیان ئەمڕۆ بەڕێگای ئەسمانی و لە پارێزگای زیقارەوە بەرەو مەدینەی منەوەرە لەڕێگای فڕۆكەخانەی بەسرەوە بەڕێكەوتوون، وتیشی دوو لەو كاروانانە خانەوادەی شەهیدەكانی حەشدی شەعبی ویەكێكیشیان دەزگای زندانیكراوان و سێیەمیش بۆ حاجیانی ناحیەی قەلعەی سەكەرە تەرخانكراوە.