سلێمانی – ا ه ع ئەمرۆ چوار شەممە لە كۆلێژی زانستە مرۆییەكانی زانكۆی سلێمانی كارەكانی یەكەم كۆنگرەی زانستی سەبارەت بە ئاستی پەروەردە و فێركردن لەخوێندنی باڵا لە ژێر ناوی " بە زانست و فێركردن گەلان پێشدەكەون" دەستیپێ كرد. لە كۆنگرەكەشدا رۆشنایی دەخرێتە سەر ئەو كێشانەی روبەروی عێراق بوەتەوە لە بواری فێركردندا، بریاریشە لە كۆنگرەكەدا كە ماوەی 2 رۆژ دەخایەنێت گفتوگۆ لەسەر 83 لێكۆڵینەوە بكرێت كە لەلایەن مامۆستایانی زانكۆكانی عێراقەوە ئامادەكراون لە نێویشیاندا 12 لێكۆڵینەوە هەن كە لەلایەن وڵاتانی مالیزیا و بەریتانیا و توركیا و قەتەرەوە پێشكەشكراون و تایبەتن بە رێگەكانی باشتركردنی ئاستی پەروەردە و فێركردن. لە كۆتایی كۆنگرەكەشدا راسپاردەكان ئاراستەی لاینە پەیوەندیدارەكان دەكرێت بۆ بەرزركردنەوەی ئاستی فێركردن لە عێراقدا.