هێزە ئەمنیەكان لە نەینەوا و سەڵاحەدین دوو تۆنێل و چەند بۆمبێكی چێندراوی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیەوە

ئەمنی
  • 26-07-2018, 00:00
  • +A -A

    هێزە ئەمنیەكانی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا دوو تۆنێل و بۆمبێكی چێندراوی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی عەشاقی موسڵا دۆزیەوە. لە بەیاننامەیەكدا، ئەمرۆ پێنج شەممە، كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) كەوتووە، هاتووە هێزە ئەمنیەكان دو تۆنێل و بۆمبێكی چێندراوی تیرۆریستانی داعشیان تەقاندەوە. لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە هێزێكی فەرماندەیی پرۆسەكانی سەڵاحەدین دەستیان بەسەر 3 بۆمب و برێك تەقەمەنی تردا گرتوە و سەرجەمیان پوچەڵكراونەتەوە، لە ناحیەی هبهبیش فەرمادەیی پرۆسەكانی دیالە داواكراوێكیان دەستگیركرد.