بەغداد – ا ه ع جارێكی تر، تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق نیشتمانی بوونی خۆی سەلماند و تەحەدای هەموو دەنگە نەشازەكان دەكات و دەنگی عێراق بە خۆشەویستی بەرزدەكاتەوە، ئەوەش دوای ئەو سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەسەرۆكایەتی موجاهید ئەبو هەیل بەدەستیهێناوە، كە پرۆژەی "هاوپەیمانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی" ڕاگەیاند و هەوڵی كاراكردنەوەی رۆڵی دەدات لە كۆبونەوەیەكی گرنگدا كە سبەینێ پێنج شەممە بەرێوەدەچێت و زۆربەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەخۆدەوگرێت. لای خۆیەوە سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق داوایكرد:" سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی و دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن كرد ئامادەی كۆبونەوەكەی رۆژی پێنج شەممەی هاوپەیمانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی ببن". ئامانجی ئەو كۆبوونەوەیەش "كاراكردنی رۆڵی ڕاگەیاندنی نیشتمانییە لە ڕوبەروبوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و هەوڵی بەدیهێنانی ئیدارەدانی قەیران كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆیان".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات