بەغداد - ا ه ع ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند:" دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چەند ڕێنماییەكی لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ حكومەتی خۆجێیی و سەرۆك هۆز و عەشیرەتەكانی پارێزگای موسەنا دەركردوە بۆ چارەسەركردنی پرسی خزمەتگوزاریەكان لەو پارێزگایە. بەپێیی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ئەو ڕێنمایانە پێكهاتوون لەتەرخان كردنی بودجە بۆ فەرمانگەی تەندروستی و كڕینی داو و دەرمان و ئاسانكاری كڕینی ئەو پێداویستیانەی تایبەتن بە پشكنینی پزیشكی و لێكۆڵینەوە لە تەواونەكردنی نەخۆشخانەی ئەڵمانی، لەگەڵ دابینكردنی ئاو بۆ پارێزگاكە لەڕوبارەكانی دیجلە و فورات بۆ خواردنەوە و ئاودێری، هەروەها پێدانی ئەو بڕە یان ئەو پشكەی كە لەچاودێری كۆمەڵایەتی بۆ پارێزگاكە دیاری كراوە، هەروەها ئەولەویەت بە پڕۆژە ستراتیجیەكان بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی هەژاری لەو پارێزگایە بدرێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات