بەغداد – ا ه ع فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند دادگای تاوانی میسان دوو حوكمی غیابی جیاجیای بە زندانی 10ساڵ بۆ بەڕێوبەری پێشوی بانكی كشتوكاڵی و جێگرەكەی لە میسان دەركردوە بەتۆمەتی بەهەدەردانی داهاتی گشتی و بەهەدەر دانی پارەی ئەوشوێنەی كاریان تێدا كردوە. بەپێ یی بەیاننامەیەكیش كە دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، فەرمانگەكە بەتێروتەسەلی باسی ئەو دۆسەیەی كردوە كە لێكۆڵینەوەی تێدا كردوە و هەردوو تۆمەتبارەكە پۆستەكەیان بۆ مەرامی خۆیان بەكار هێناوە و بڕی 647 چەكیان بە بڕی 211،637،649،265 دیناریان خەرجكردوە، بێ پێدانی بە وەبەرهێنەرەكان لە ژمارەی پێشبردنی هەرێمەكان و خێرا ئاوەدانكردنەوەی، كەئەمەش سەرپێچی یاسایە فەرمانگەكە بەڵگەی پێویستی دژی هەردوو تۆمەتبارە ڕاكردوەكە هەبووە كە پێكهاتوون لە چەكی بانكی و تۆمار و بەڵگەی خەرجكردنی كەمپیالەی ساختە كە لەڕێگای شاهید و شكاتكارەكان بەردەست كەوتوون. ئەم بەڵگانەش بەس بوون بۆ ڕازیكردنی دادگا بۆ ئیدانەكردنی دوو تۆمەتبارەكە و سزادانیان بە پێ یی مادەی 316ی یاسای سزادانی عیراقی بەپێی مادەكانی 47 و 48 و 49 ی ئەو یاسایە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات