مۆڵەت بە گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆ شاری مەسڵ دەدرێت

ئەمنی
  • 13-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئەمرۆ چوار شەممە دەسكراوە بە مۆڵەتدان بەو خێزانانەی خوازیارن بگرێنەوە بۆ ناوچە ئازادكراوەكانیان لە موسڵ. لای خۆیەوە عەمید محەمەد جبوری بەرپرسی ژووری پرۆسەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند ژووری پرۆسەكانی نەینەوا دەستیكردووە بە پێدانی مۆڵەتی گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی خوازیارن بگرێنەوە بۆ شاری موسڵ. وتیشی دەزگای هەواڵگری بە هاوكاری ئاسایشی نەتەوەیی كاردەكەن لەسەر وردبینی كردنی فۆرمی خێزانە گەڕاوەكان بۆ دڵنیابون لە تێوەنەگلانیان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و كردەوە تیرۆریستیەكان لەو ماوەیەی شاری موسڵیان داگیركردبوو لەساڵی 2014 دا. جبوری رونیشیكردەوە سەدان خێزان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ئازادكراوەكانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە، وتیشی ئەو كەسانەش دەستگیر دەكەن كە بەسەریدا ساغبێتەوە تێوەگلاون لەهاوكاریكردنی تیرۆریستانی داعش و دواتر رەوانەی دادگا دەكرێن.