واشنتۆن – ا ه ع وەزارەتی دادی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند:" ئەو ئەمریكیەی بەهاوكاریكرنی تیرۆریستانی داعش تۆمەتباركراون لەناو سوریاوە گوازراونەتەوە بۆ ئەمریكا بەمەستی دادگایی كردنیان". لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندوە "ئەو هاوڵاتیە ئەمریكیانە تۆمەتبارن بەسەرپێچی كردنی یاساكان . ئەو دوو ئەمریكیە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیركراون و لەئێستاشدا بۆ ئەمریكا گوازراونەتەوە. ووتەبێژی پنتاگۆنیش ڕایگەیاند: ”سوپای ئەمریكا ئەو دوو هاوڵاتیەی گواستۆتەوە كە تۆمەتبارن بەهاوكاریكردنی رێكخراوە تیرۆریستیەكان".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات