بەغداد – ا ه ع – حسێن محەمەد فەیحان سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە یاسای ئیمتیازی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێچەوانەی بڕیارەكانی پێشووی دادگای فیدڕاڵیە، هەر بەو هۆكارەش دكتۆر حەیدەر عەبادی تانەی لەو یاسایە داوە. حەدیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند:" رێگە بە ئەنجومەنی نوێنەران نادرێت یاسایەك دەربكات كە خەرجی بودجە زیادبكات بەبێ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی جێبەجێكردن كە ئەنجومەنی نوێنەران ڕابەرایەتی دەكات". وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیران رونیشیكردەوە "یاساكە رێگە دەدات ئەوانەی نەكگەیشتونەتە تەمەنی 50 ساڵی و 15 ساڵ خزمەتیشیان نییە مافی خانەنشینی بەدەستبهێنن، ئەوەش پێچەوانەی ئەو یاسایانەیە كە لە عێراقدا كاریان پێدەكرێت وەك یاسای خانەنیشینی نیشتمانی".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات